خوله‌کانی دیکە

ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی خامێس کراوە

یاریگا-
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی بەرەو یانەی باشاک شاهیری تورکیا جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لەلایەن رافا بێنیتیس، یاریزانە کۆلۆمبیەکە هیچ هیوایەکی بۆ یاری کردن لەو یانەیە نەماوە، چونکە لە پلانەکانی راهێنەرە نوێیەکەی نیە، بۆیە ئەم هاوینە هەوڵێکی زۆریدا یانەکەی جێبێڵێت، کەچی سەرکەوتوو نەبوو، یانەی باشاک شاهیری تورکیاش بە فەرمی داوای ئەو یاریزانە کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە خامێس دەیەوێت لە یانەیەکی دیار یاری بکات و بەرێوەبەری کارەکانیش ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر بیەوێت پەیوەندی بە خولی تورکیاوە بکات، ئەوا یاری بۆ یەکێک لە یانەکانی گالاتاسارای و فەنەرباهچە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button