ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

رۆدریگێز: تاوەکو ئێستا نازانم ئەم هەفتەیە یاریمان لەگەڵ کام یانە هەیە

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و تاوەکو ئێستا بە تەواوەتیش بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی یاریزانەکەی ئێڤەرتۆن دەڵێت ” بڕواتان هەبێت تاوەکو ئێستا نازانم ئەم هەفتەیە لەگەڵ کێ یاریمان هەیە، پێموایە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاریمان هەیە، چونکە هەفتەی رابردوو لە یاریگای خۆمان یاریمان هەبووە، دەتوانن پێم بڵێن لەگەڵ کێ یاریمان هەیە؟ ئاها لەگەڵ لیدز یونایتد و بیلسا، یارییەکی قورس دەبێت ”.

خامێس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە داهاتووی نەیشاردەوە چاوەڕێ دەکات بۆ ئەوەی پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانانی چارەنوسی یەکلایی بکاتەوە و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button