ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

خامێس باس لە گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەکات

یاریگا
خامێس رۆدریگێز، ناوەڕاستکاری کۆڵۆمبی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی شایانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا سەبارەت بەو دەەنگۆیانەی کە باس لە گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیە دەکەن گوتی ” گەڕانەوەم بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید ئەویش بەهۆی گەڕانەوەی ئانچێلۆتی بۆ ئەو یانەیە ئەستەمە، بڕوا ناکەم جارێکی دیکە بگەڕێمەوە ئەو یانەیە، ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و هیچ کێشەیەکم نیە ”.

خامێس وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی تەنها بەشداری 23 یاری یانەکەی کرد و توانی شەش گۆڵ و پێنج پاسی گۆڵ تۆمار بکات و هەر بەم هۆیەوەش بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ کوپا ئەمریکا نەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button