ئهوروپا
لوكاكۆ: كریستیانۆ یەكێكە لە باشترین سێ یاریزانەكانی مێژوو
یاریگا-
ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری نوێی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەتیكردەوە خۆی بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەراورد بكات.
لوكاكۆ لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: بەراوردم مەكەن بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەرگیز ، بەڕای من ئەو یەكێكە لە باشترین سێ یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ.
هەروەها ووتیشی: بە چانس بووم كە لە ئیتاڵیا لەگەلی یاریم كردووە و ئێستاش لە خولی ئینگلیزی.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا لە دوای 12 ساڵ گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد.