ئاسیائه‌وروپامۆندیال

ئێرانیەکان لە ئێستاوە خەمی بەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیانن لەگەڵ ئیسرائیل

یاریگا
لە بەردەوامی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لە کۆمەڵەی شەشەم هەڵبژاردەی ئیسرائیل توانی بردنەوەیەکی گەورە بەرامبەر نەمسا بەدەست بێنێت و چانسی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو زیاتر کرد.

بردنەوەیەی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، شارەزایان و هاندەرانی ئەم هەڵبژاردەیە بە گریمانەوە سەیری داهاتوو دەکەن، بەهۆی کێشە سیاسیەکان نێوان هەردوو وڵات، گریمانی لەسەر بەرکەوتنی هەردوو هەڵبژاردە دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئێرانیەکان هیچ کاتێک و لە هیچ پاڵەوانتیەک ئامادەنین بەرامبەر ئیسرائیل یاری بکەن، بۆیە لە ئێستاوە نیگەرانیەکی زۆریان بۆ دروست بووە، هەرچەندە رێگەیەکی درێژ ماوەی بۆ یەکلایی بونەوەی داهاتووی هەردوو هەڵبژاردە.

ماڵپەرێکی ئێرانی باس لەوە دەکات، ئەگەر بێتو هەڵبژاردەکەیان دوای بردنەوەکەی بەرامبەر سووریا، ئەمجارەیان بتوانێت لە ءێراق بباتەوە، ئەو کات لە ریزبەندی فیفا بۆ پلەی پێنجەم سەردەکەوێت و لە ریزبەندی ئاسیاش شوێنی ژاپۆن لە پێشەنگایەتی دەگرێتەوە، ئەو کات هەڵبژاردەکەیان دەکەوێتە ئاستی سێیەم، لە بەرامبەریشدا ئەگەر بێتو ئیسرائیلیەکان لە قۆناخی پلەی ئۆفەوە بتوانن بلیتی مۆندیال بەدەست بێنن، ئەو کات دەکەونە ئاستی چوارەم، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە هەردوو هەڵبژاردە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر بەریەکدەکەون.

دڵخۆشی ئێرانیەکان ئەوەیە، فیفا رەچاوی کێشە سیاسیەکانی نێوان وڵاتەکان دەکات، بۆ نموونە هەڵبژاردەکانی ئۆکرانیا و رووسیا، ئەرمینیا و تورکیا و چەندین هەڵبژاردەی دیکە بەم هۆیەوە بەریەک ناکەون، ئەو کات ئێران و ئیسرائیلیش بەریەک ناکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button