ئه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ: بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10ی پێشكەش كردم بەڵام ڕەتمكردەوە

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرایكرد كە بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10ی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان پێشكەش كردووە بەڵام ڕەتیكردووەتەوە بیپۆشێت.

ئەگوێرۆ بە گرێبەستێكی خۆڕایی لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا سەركەوتوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی یاریزانەكە ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێهێشت.

ئەگوێرۆ لە پەخشی ڕاستەوخۆدا لە Twitch ڕایگەیاند: یانەكە درێسی ژمارە 10یان پێشكەشی كردم بەڵام وەك ڕێزێك بۆ میسی ڕەتمكردەوە بیپۆشم.

سەبارەت بە وەرگرتنی لەلایەن ئەنسۆ فاتیەوە ئەگوێرۆ ووتی: پێم خۆشە ئەو دەیپۆشێت و پێوویستە بەو درێس و ژمارەیەوە بخەوێت.

لە وەلامی ئەو پرسیارەی كە ئایا سەیری میسی دەكات لە پاریس ئەگوێرۆ ووتی: لە هەموو شوێنێك سەیری دەكەم و چاودێری دەكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button