ئه‌وروپائیسپانیا

كرۆس هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی مێرینگی دەدات سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان

یاریگا-

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باش لە كۆتا بەرەوپێشچوونی پێكانەكەی دەكات.

كرۆس بە هۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆرە لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە و بەشداری لە هیچ یاریەكی وەرزی نوێدا نەكردووە.

لە پارچە ڤیدیۆیەكدا ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە ڕایگەیاند: دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كە هەست بە باشی دەكەم ، ئێستا دەتوانم شتەكان بكەم بە بێ هەستكردن بە ئازار ، ناتوانم بەروارێك دیاری بكەم بۆ گەڕانەوەم بۆ یاریگاكان بەڵام هەموو ڕۆژ كاردەكەم تا بە زووترین كات بگەڕێمەوە یاریكردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button