ئه‌وروپا

فەرمی: فالكاو گەڕایەوە خولی ئیسپانی

یاریگا-

یانەی ڕایۆ ڤالیكانۆی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندیكردنی ڕادامێل فالكاوی كۆڵۆمبی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

پێشتر گالاتەسەرای توركی گرێبەستی فالكاوی هەڵوەشاوەنەوە و یاریزانەكە یاریزانێكی ئازاد بوو.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕایۆ ڤالیكانۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ڕادامێل فالكاوی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند بە گرێبەستێكی ئازاد.

لە بەیاننامەكەدا هیچ زانیاریەك ئاشكرا نەكراوە وەك موچەی یاریزانەكە و ماوەی گرێبەستەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button