ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی ژمارەیەكی خراپی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆمار كرد

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ژمارەیەكی خراپی مێژووی یانەكەی تۆمار كرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕایۆ ڤالیكانۆی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بارسێلۆنا سێ یاری لە دوای یەك لە یاریگای خۆیدا تووشی شكست هاتووە ئەمەش دووەم جارە لە مێژووی یانەكەیاندا ڕووبدات.

یەكەم جار ئەوە ڕوویدا لویس ڤان گال ڕاهێنەرایەتی یانە كەتەلۆنییەكەی دەكرد.

لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی سێ یاری یەك لە دوای یەكە تووشی شكست دەبێت بەرامبەر یانەكانی ئینتراخت فرانكفۆرت ، كادێز و ڕایۆ ڤالیكانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button