ئه‌وروپا

ماڵئاواییەكی تایبەتی كامافینگا لە یانەكەی پێشووی

یاریگا-

ئیدواردۆ كامافینگا ناوەڕاستكاری پێشووی یانەی ڕینی فەڕەنسی و ڕیاڵ مەدریدی ئێستا بڕیاریداوە بە شێوەیەكی تایبەت ماڵئاوایی لە یانەكەی پێشووی بكات.

ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كامافینگا دەیەوێت بەشێوەیەكی تایبەت ماڵئاوایی بكات لە ڕین و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت سەرجەم كرێكارانی یانەی ڕین درێسی تایبەتی خۆی لە ڕیاڵ مەدرید پێشكەش بە هەموویان بكات.

سەرچاوەكەش ئاشكرایكردووە كامافینگا 166 درێسی خۆی چاپكردووە و لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵئاواییكردن لە هاوڕێكانی لە ڕینپێشكەش یان دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button