ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا بە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی نیە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، داوای مووچەیەکی بەرز دەکات.

رۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، ماوەیەکە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی تانگۆ و بەرپرسانی خانمە پیرەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستی پێکردووە، بەڵام بەم دواییە گفتوگۆکان وەستاون، بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە داوای مووچەیەکی ساڵانی زیاتر لە ئێستا دەکات، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی قەیرانە داراییەکان لە توانایدا نیە داواکارییەکەی جێبەجێ بکەن.

دیبالا مووچەی ساڵانەی 6.2 ملیۆن یۆرۆیە و ئێستا داوای 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بۆیە گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولا وەستاون و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دووبارە هەوڵەکان دەست پێ بکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button