ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاکا: تەنها بۆ مەدرید ئامادەبووم میلان جێبهێڵم

ریکاردۆ کاکا باسی گرێبەستێکی نەزانراوی مان سیتی و شێوازی جێهێشتنی ئەیسی میلان دەکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ فۆر فۆر توو، پرسیاری ئەوە لە ئەستێرە بەڕازیلییەکە کرا چۆن نەچووە لە چێڵسی لە ٢٠٠٩دا کاتێک ئەنشلۆتی بووە راهێنەری ئەو یانەیە، ئەویش لە وەڵامدا وتی ”

چێڵسی بەفەرمی گرێبەستییان پێشکەش نەکردم تەنها قسەی نافەرمی، ئۆفەری راستەقینە لە ئینگلتەراوە لە مانچێستەر سیتییەوە گەیشت بەر لە ٦ مانگ پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید بکەم، ستی لە سەرەتای پڕۆژەکەیاندابوون تاوەکو ببنە یانەیەکی گەورەی ئەورووپا و دەیانویست ببمە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکە بەڵام کاتی ئەوە نەبوو میلان جێبهێڵم. ئەوکات میلان نەیدەویست ئەستێرەکانی بڕۆن، هەرچەندە شێڤچینکۆ رۆیشت بەڵام ئەو خۆی زۆری کرد بۆ رۆیشتن و تەنانەت میلان ناچاری کرد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بڵێت کە خۆم دەمەوێت بڕۆم، کەچی کە ستی هاتنە پێش میلان وتی ئێمە رازین بە ئۆفەرەکەیان کە پارەیەکی زۆر بوو بەڵام من وتم نەخێر، ئەگەر لێرە بڕۆم تەنها بۆ ریاڵ مەدرید ئامادەم میلان جێبهێڵم، دوای شەش مانگ مەدرید ئۆفەریان پێشکەشكردم

 

کاکا لە مەدرید نەیتوانی هەمان ئەو ئاستەی میلان پێشکەش بکات و دوای چوار وەرز گەڕایەوە میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button