ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناوی چوویە كتێبی گینسەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال و تۆپی پێ ناوی چوویە نێو كتێبی گینسەوە وەك باشترین گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەكان.

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە هەڵبژاردەی ئیرلەندا بە دوو گۆڵی دۆن بەرامبەر گۆڵێك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیكۆردە مێژوویەكەی عەلی دائی شكاند وەك باشترین گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەكان.

عەلی دائی بە تۆماركردنی 109 گۆڵ باشترین گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەكان بوو دۆن ڕیكۆردەكەی شكاند و لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال خاوەنی 111 گۆڵە.

دوای ئەوە هێرشبەرە پورتوگالیەكە ناوی چوویە نێو كتێبی گینسەوە وەك باشترین گۆڵكاری مێژووی هەلبژاردەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button