ئه‌وروپا

ڕیكیلمی: میسی لە بارسێلۆنا واز لە یاریكردن دەهێنێت

یاریگا-

خوان ڕۆمان ڕیكیلمی ، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشبینی ئەوە دەكات لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی لە بارسێلۆنا واز لە یاریكردن بهێنێت.

بارسێلۆنا سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی و یاریزانەكەش بە خۆڕایی پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

ڕیكیلمی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ESPN ووتی: هیوادارم میسی بەردەوام بێت لە چێژ وەرگرتن لە پاریس ، نازانم ئەگەر سەیر بێت بەڵام بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕوانم كە میسی لەگەل نەیمار و ئیمباپێ چێژ وەربگرێت.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر پاریس ئێستا نازناوی چامپیۆنسلیگ نەباتەوە ئەوا هیچ كات نایباتەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: لەو باوەڕەدام میسی نازناوی چامپیۆنسلیگ لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەباتەوە و دواتر لە بارسێلۆنا كۆتایی بە كاروانی وەرزشی دەهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button