ئه‌وروپا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی پورتوگالی جێهێشت

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی هەڵبژاردەكەیان مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت و دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد.

ئەفسانە 36 ساڵانەكە توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و بردنەوە پێشكەشی هەڵبژاردەكەی بكات ، بەو دوو گۆڵەی كریستیانۆ كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گەیاندە 111 گۆڵ و بوو بە یەكەم یاریزانی مێژوو ئەو ژمارە گۆڵە بۆ هەلبژاردەكەی تۆمار بكات.

لە بەیاننامەكەدا هەژماری فەرمی پورتوگال ڕایگەیاند: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت دوای وەرگرتنی كارتی زەرد بەرامبەر ئیرلەندا كە دووەم كارتی بوو لە پاڵاوتنەكان و بەوەش ناتوانێت لە یاری بەرامبەر ئازەربایجان یاری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button