ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی بێنزیما دوای شكستهێنانی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئیمباپێ

یاریگا- 

ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كەریم بێنزیما دووپاتیكردەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان كیلیان ئیمباپێی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕوووبەڕووی بۆسنە و هەرسك بوویەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە بێنزیما ووتی: ئیمباپێ ڕۆژێك لە ڕۆژان بۆ ڕیاڵ مەدرید یاری دەكات ، ئەوە ڕوودەدات لە ماوەیەكی نزیكبێت یان دوورتر ، پەیوەندیەكی بەهێزم هەیە لەگەڵی چ لە ناو یاریگا و چ لەدەرەوەی یاریگاش، بێگومان دەمەوێت لەمەدریدیش لەگەڵم بێت.

هەروەها ووتیشی: نازانم چی ڕوودەدات ،بەڵام ئیمباپێ لە ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لێدەكرێت، ئەو یاریزانێكە كە هەموو ئەوسیفەتانەی تێدایە كە ببێتە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ، هیوادارم.

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی دا بۆ ڕیزەكانی بەڵام پاریس ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button