ئه‌وروپائینگلتەرا

مەحرەز: هەندێك لە یاریزانەكانی سیتی تۆپی پێیان خۆش ناوێت

یاریگا-

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕایگەیاند هەندێك لە یاریزانەكانی سیتی تۆپی پێیان خۆش ناوێت.

مەحرەز لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی زە سەن بڵاویكردووەتەوە ووتی: هەندێك لە یاریزانەكانی سیتی سەیری یانەكانی تر ناكەن لە تەلەفزیۆنەوە و هیچ گرنگیەكیشی پێنادەن.

هەروەها ووتیشی: كاتێك تۆ یاریزانی تۆپی پێی نابێت كە بەیانیان دێیت پرسیاری ئەنجامەكانی دوێنێ بكەیت هاوڕێم هەیە كە تۆپی پێ دەكات ، بەڵام تۆپی پێیان خۆش ناوێت.

لە كۆتایشدا ووتی: یاری تۆپی پێ دەكەن چونكە ناچارن ئەو كارە بكەن و پارەیەكی زۆری تێدایە ،بەڵام تۆپی پێ بۆ من سۆزە و لە كۆتایی كارەكەم نزیك دەبمەوە و لەخۆم دەپرسم لەدوای تۆپی پێ چیبكەم ، تەنها شتێكە كە بیری لێدەكەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button