ئه‌وروپا

ئیمباپێ ئۆفەرێكی پاریس بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتدەكاتەوە

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی پێشكەش بە كیلیان ئیمباپێ كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

كیلیان ئیمباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەر دەچێت و یاریزانەكە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی گەورەیان پێشكەش بە یاریزانەكە كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە موچەی ساڵانەی 45 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button