ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا لەگەڵ هێرشبەرێک لە گفتوگۆدایە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە لە دوایین رۆژی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، هێرشبەرێکی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دانی ئۆڵمۆ یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی لایپزیگی ئەڵمانیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا دەیەوێت پەلە بکات لەم چەند کاتژمێرەی کە ماوە هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی زیاد بکات، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانە ئەڵمانیەکەیان کردووەتە ئامانج، هەردوولا گفتوگۆکانیان لەسەر گواستنەوەکە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکان گەشتی وڵاتەکەی بکات.

دانی ئۆڵمۆی 23 ساڵ پێگەیشتووی ئەکادیمیای یانەی ئیسپانیۆلە و ساڵی 2007 پەیوەندی بە تیپی لاوانی بارسێلۆنا کردووە و دوای ساڵێک ئەو یانەیەی جێهێشت و دواجار پەیوەندی بە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیاوە کرد.

Back to top button