ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەریونایتد ژمارەیەکی پێوانەیی پریمەرلیگی شکاند

یانەی مانچێستەریونایتد بە بردنەوە لە وۆلڤەرهامپتن ژمارەیەکی پێوانەیی گەورەی تۆمارکرد.

شەیتانە سوورەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە، ئەوەش ٢٨هەمین یاری دوای یەکی ئەو یانەیە بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بێ ئەوەی تووشی شکست بن. بەوەش تیمەکەی سۆڵشایەر بوونە خاوەن ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری بە بێ شکست لە دەرەوەی خاکی خۆیان.

ریکۆردی پێشتر بەناوی ئارسناڵ بوو کە لە وەرزی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ توانیبوویان ٢٧ یاری تووشی شکست نەیەن.

یونایتد پاش سێ هەفتەی ئەم وەرزەی خولەکە خاوەنی ٧ خاڵە بە بردنەوە لە لیدز و وۆڵڤز، وە بەرامبەربوون لەگەڵ ساوزهامپتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button