ئهوروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئاس: سەڵاح ئۆفەرێکی 203 ملیۆن یۆرۆیی یانەیەکی ئیسپانیی ڕەت کردۆتەوە
یاریگا- موحەمەد سەڵاح ئەو بۆندانە ڕەت دەکاتەوە دەیانەوێت لە لیڤەرپووڵی بكڕن، ئەگەرچی بەهاکەشیان خەیاڵیی بێت.
ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە هێرشبەرەکەی ڕێدز ئۆفەرێکی ڕیاڵ مەدردیدی ڕەت کردۆتەوە کە نرخەکەی بە 203 ملیۆن یۆرۆ دانراوە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە یانە شاهانەکە دەیانەوێت پشت بە تواناکانی سەڵاحیش ببەستن، ئەوە بە تایبەت دوای کڕینی ئیدن هازارد و لۆکا یۆڤیچ، تا بتوانن سیانەیەکی هێرشبەریی پێک بهێنن.
ئاس بڵاویشی کردۆتەوە کە هاوکات هەریەکە لە مانچستەر یونایتد و بایەرن میونخیش لە ناو کێبڕکێکەدان بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەستێرە مسڕییەکە.