ئه‌وروپا

باشترین گۆڵپارێزی ئەوروپا دەستنیشانكرا

یاریگا-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ” یوفا ” باشترین گۆڵپارێزی وەرزی ڕابردووی ئەوروپای دەستنیشانكرد.

هەریەك لە تیبۆ كۆرتوا و ئیدەرسۆن و ئێدوارد مێندی پاڵێوراو بوون بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئەوروپا بۆ وەرزی ڕابردوو.

یوفا ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی و پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی ڕابردووی ئەوروپا دەستنیشانكرد.

میندی وەرزی ڕابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەشداری 12یاری كرد و توانی نۆ یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و تەنها دوو گۆڵی لێ تۆمار كرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button