ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ مافی پەخشكردنی خولی فەڕەنسی دەكڕێت

یاریگا-

جیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی مافی پەخشكردنی یاریەكانی خولی فەڕەنسی تا ساڵی 2024دەكڕێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی كۆمپانیاكەی پیكێ مافی پەخشكردنی یاریەكانی خولی فەڕەنسی لە ئیسپانیا وەرگرتووە.

تا ئێستا نرخی كڕینی خولەكە ئاشكرا نەكراوە بەڵام پێشتر هەمام خول ساڵانە بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە.

دوای ئەوەی بارسێلۆنا سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button