ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی ئارسناڵ پەیوەندیکرد بە فیۆرەنتینا

یاریگا-ئەمڕۆ لوکاس تۆرێیرا ناوەڕاستکاری گەنەرز پەیوەندی بە فیۆرەنتینای ئیتاڵییەوە کرد.

لوکاس گواستنەوەکەی بە خواستنە و یانەی کڕیار مافی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە بەرامبەر بە ١٨ ملیۆن یۆرۆ. ناوبراو گەیشتوەتە ئیتاڵیا و سبەینێ پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام دەدات.

ئۆرۆگواییە ٢٥ ساڵەکە لە ٢٠١٨دا پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و بە سەرەتایەکی زۆر باش دەستی پێکرد بەڵام زۆری نەبرد پێگەی خۆی لە یانەکە لەدەستدا و وەرزی رابردووی بە خواستن لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button