ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

بەرگریکارێکی چێڵسی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامانجیەتی پارێزگاری لە تواناکانی بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەی ئانتۆنی رۆدیگێر بکات، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز ماوەیەکە داوای لە بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەی دەکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت پەلە بکات و بیر لەو ئۆفەرەناش دەکات کە پێشکەشی کراون.

دەنگۆیەک هەیە هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا داوای رۆدیگێری 28 ساڵان دەکەن، هەربۆیەش ئەو یاریزانە دوو دڵە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button