ئه‌وروپائیسپانیا

نوێترین زانیاریەكانی ئەمڕۆ سەبارەت بە داهاتووی كیلیان مباپێ

یاریگا-

داهاتووی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نادیارە.

گرێبەستەكەی مباپێ لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە لە پێناو پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە.

نوێترین زانیاریەكانی ئەمڕۆ سەبارەت بە داهاتووی كیلیان مباپێ:

ڕۆژنامەی ماركا:

– پاریس سان جێرمان دەرگای بە ڕووی مباپێدا كردووەتەوە و یاریزانەكە دەیەوێت پەیوەندی بە مەدریدەوە بكات ئەم وەرزە.

– پاریس نرخی ئۆفەرەكەی بۆ مباپێ بەرزكردەوە لە پێناو مانەوەیدا بەڵام یاریزانەكە ڕەتیكردووەتەوە و دەیەوێت لە یانەكەی بڕوات.

– مباپێ لە كۆتا ساڵی گرێبەستەكەیدایە لەگەل پاریس بەڵام ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە پارەیەكی زۆر بۆ گواستنەوەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا خەرج بكات.

كادینا سێر:

– هیچ شتێك نەگۆڕاوە سەبارەت بە داهاتووی كیلیان مباپێ و پاریس دەرگای بە ڕوویدا نەكردووەتەوە بۆ فرۆشتنی و یاریزانەكەش لەسەر بەڵێنی خۆیەتی و ئەم وەرزە لە یانەكەی بەردەوام دەبێت ، گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی یانەكەی جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button