ئه‌وروپائینگلتەرا

درۆگبا گالتە بە ئەرسیناڵ دەكات

یاریگا-

دیدیە درۆگبای كۆتدیڤواری و ئەستێرەی پێشووی چێلسی گالتە بە ئەرسیناڵ دەكات دوای بردنەوەكەیان لە یانەكە.

چێڵسی توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەرسیناڵ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ.

دوای یاریەكە درۆگبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ”ئەرسیناڵ بەرامبەر چێڵسی هەمام چیرۆكە كۆنەكان” وەك ئاماژەیەك بردنەوەكانی چێڵسی لە سەردەمی درۆگبادا.

درۆگبا 15 یاری بەرامبەر ئەرسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا ئەنجام داوە توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بكات و 4 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button