ئیسپانیا

ئەنشلۆتی: رەنگە ڤینیسیوس هەفتەی داهاتوو لە پێکهاتەی سەرەکی بێت

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی دان بەوەدا دەنێت ئەگەری ئەوە زۆرە ڤینیسیوس جونیۆرز هەفتەی داهاتووی لالیگا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

لاوە بەڕازیلییەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و مەدریدی لە شكست رزگارکرد، لەو یارییەی دوو گۆڵی تۆمارکرد.

ئەنشلۆتی پاش یارییەکە باسی ئەستێرەی یارییەکەی کرد و وتی “ڤینیسیوس زۆر باش یاری دەکات، سێ گۆڵ لە دوو یاریدا ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە و متمانەیەکی زۆرم پێیەتی، بەپێی ئەوەی کە ئێستا دەیبینم رەنگە ڤینیسیوس یاری داهاتوو لە پێکهاتەی سەرەکی بێت”.

ڤینی لە هەردوو یاری سەرەتای وەرزدا لە ریزەی یەدەگەکان بوو بەڵام لە نیوەی دووهەم بەشداری یارییەکانی کردووە و توانیوییەتی سێ گۆڵ تۆماربکات.

یاری داهاتووی یانەکە بەرامبەر ریاڵ بیتس دەبێت لە ٢٨ی مانگدا، پاشان یارییە نێودەوڵەتییەکان دەست پێدەکەن و لە ٩/١٢ دا یاری یانەکان دەگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button