ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کومان داوای هێرشبەرێکی سێڤییا دەکات

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لە یانەکەی کردووە لوک دی یۆنگ هێرشبەرە هاونیشتیمانیەکەی لە ریزەکانی یانەی سێڤییا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە هۆڵەندیەکە دوای پەیوەندی کردنی بە یانە ئەندەلوسیەکە، نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات و ئەو یانەیە ئامادەیە بە وەرزی یانیش بە هەمیشەیی دەستبەرداری بن، بۆیە راهێنەرەکەی بلاوگرانا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کارگێری بارسێلۆنا نایانەوێت ئەو یاریزانە بەشێوەی هەمیشەیی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و بۆ وەرزی داهاتوو دەیانەوێت ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بگوازنەوە.

Back to top button