خوله‌کانی دیکە

فەرمی: یۆرۆ بۆ لوک دی یۆنگ کۆتایی هات

یاریگا
لوک دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ناتوانێت چیدیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوام بێت.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، چیدیکە ناتوانێت بەشداری یارییەکانیان لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بکات و ئەم پاڵەوانتیە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هات و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەرییەکانی، دەگەڕێتەوە یانەکەی.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەهۆی پێکان لە تواناکانی ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکارەکەیان بێ بەش بوون، ئەو هەڵبژاردەیە لە کۆمەڵەکەی وەکو پێشەنگ گەیشتنە قۆناخی شازدەی یۆرۆ.

Back to top button