ئیسپانیا

ئاسێنسیۆ لە هێڵی ناوەڕاست دا دەگیرسێتەوە

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی بڕیاردەدات شوێنی یاری کردنی مارکۆ ئاسێنسیۆ بگۆڕێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی نزیک لە مەدرید و لە زاری راهێنەرەکەی مەدریدەوە، وابڕیارە مارکۆ لە پاڵ مۆدریچ و کرۆس و کاسیمیرۆ و ڤاڵڤێردی لە هێڵی ناوەڕاست جێگەی بکاتەوە لەبری هێرشبەری باڵەکان. بەمەش پێشبینی دەکرێت ببێتە یەدەگی مۆدریچ و ڤاڵڤێردی.

ناوبراو ئاستی جێگیر نیە و تەنها دوو وەرز ماوە لە گرێبەستەکەی، هۆکارێکی دیکە زۆریی یاریزانەکانی هێڵی پێشەوەی یانەکە بە تایبەت دوای مانەوەی گاریس بەیڵ لە قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button