ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆدیگارد: دڵگرانم لە هەڵوێستی هەندێ رۆژنامەنوس

یاریگا-
مارتن ئۆدیگارد، ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ناوەڕاستکارە لاوەکەی گەنەرز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” دڵگرانم بابەتی بڵاوکردنەوەی هەندێ شتی ناراست لەلایەن بەشێک لە رۆژنامەنوسەکان، چونکە زۆربەی ئەو شتانەی باس دەکرێن راست نین، من هۆکاری خۆم هەیە بۆ جێهێشتنی یانەکەی پێشووم و هیوادارم خەڵکان نەکەونە داوی ئەو کەسانەی هەواڵی ناراست بڵاودەکەنەوە “.

ئۆدیگارد قۆناخی دووەمی وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ئارسێناڵ کرد و ئەم هاوینەش بە یەکجاری ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئینگلیزیەکەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button