ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: ئەرسیناڵ گۆڵپارێزێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێك بۆ ڕیزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

هەژماری فەڕمی ئەرسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی گۆڵپارێزی یانەی شیفیلد یونایتد ئارۆن ڕامسدیلی بۆ  ڕیزەكانی یانەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند.

بڕی تێچووی گرێبەستی گۆڵپارێزە ئینگلیزیەكە بۆ ئەرسیناڵ 30 ملیۆن پاوەندە و درێسی ژمارە 32 دەپۆشێت.

گۆڵپارێزە تەمەن 23 ساڵانەكە پێنجەم گرێبەستی ئەرسیناڵە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا لە دوای هەریەك لە بن وایت و ئۆدیگارد و لوكونجا و تاڤاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button