ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی مباپێ

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە هەموو ئامانجی ئەوەیە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

ماڵپەری Le Parisienـی فەرەنسی ئاشکرای دەکات، یاریزانە لاوەکەی شازادەکان لە دوایین کۆبونەوەی لەگەڵ نارس خلێفی سەرۆکی یانەکەی، زۆر بە راشکاوانە ئەوەی گووتووە کە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هەموو ئامانجیشی ئەوەیە پەیوەندی بە ریزکانی یانە ئیسپانیەکەوە بەڵام، لە هەمان کاتدا سەرۆکی یانەکەشی پێگوتووە ئەوان ئامادەنین بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە سەرەڕای ئەوەی مباپێ ئارەزووی پەیوەندی کردن بە یانەی ریال مەدرید دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یانەیە هیچ هەنگاوێکی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەهاوێشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button