ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

یاریگا
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی بێنجامین لێکۆمتێ گۆڵپارێزی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆ ریزەکانی گواستەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە گەیشتنە رێکەوتن و گۆڵپارێزی ئەو یانەیە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە سەرکەوتوویی، تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان گواستەوە.

بێنجامین لە ریزەکانی رۆخێ بلانکۆس وەکو گۆڵپارێزی دووەم یاری دەکات، واتە هەر کاتێک ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یەکەمی ئەو یانەیە تووشی پێکان بوو، ئەو کات لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button