ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هەر یانەیەک کەریمی بوێت دەبێت پارەیەکی خەیاڵی بدات

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی یەک ملیار یۆرۆیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری شاهانەکان لەگەڵ گۆڵکاری فەرەنسی یانەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 نوێ بکرێتەوە، مەرجی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەشی، واتە هەر یانەیەک لەم ماوەیەدا بیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، دەبێت یەک ملیار یۆرۆ بداتە یانە ئیسپانیەکە.

بێنزێما لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 560 یاری کردووە و توانیویەتی 281 گۆڵ و 144 پاسی گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button