ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ لە گرێبەستێکی ٧٠ ملیۆنی نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی دوشان میهالۆڤیجی ئەستێرەی فیۆرەنتینا بەرامبەر ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، ئەتلەتی کێبڕکێی بەدەستهێنانی دوشان ڤلاهۆڤیجی هێرشبەری ڤیۆلای بردووەتەوە.

یانەکانی تۆتنهام و ئینتەرمیلانیش هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانەیان داوە بەڵام بەگوتەی سەرچاوەکە فیۆرەنتینا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.

دوشانی ٢١ ساڵ، وەرزی رابردوو توانی ٢١ گۆڵ لە خولی ئیتاڵی بۆ فیۆرەنتینا تۆماربکات و چوار گۆڵکاری خولەکە بوو پاش کریستیانۆ رۆناڵدۆ، رۆمیلو لوکاکو، لویس موریێل.

بابەتی زیاتر

Back to top button