ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مباپێ یاریزانانی پاریس ئاگادار دەكاتەوە كە كەی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی یاریزانانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە كەی پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و هەموو هەوڵەكانی پاریسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانی مباپێ بە یاریزانانی یانەكەی ووتوە كە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە دەكات.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بە ناسر خلێفی ڕاگەیاندووە كە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی یانەكەی جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button