ئیتاڵیا

میدیای ئیتاڵیی:چارەنووسی گاتوزۆ لەگەڵ میلان، بەندە بە دوو یاری داهاتوویەوە

یاریگانێت- ئەنجامە خراپەکانی ئەی سی میلان لەم چەند یارییەی دواییدا، دەنگۆی دوورخستنەوەی جینارۆ گاتوزۆی هێناوەتە ئاراوە، پێدەچێت ئەو وادەیەش دوورمەودا نەبێت.

میلان ئەم هەفتەیەش نەیتوانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و لەگەڵ  ئۆدینێزیدا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کەوتە داوی یەکسانبوونەوە، پاش ئەوەی دوو هەفتەی ڕابردووش بەرامبەر ئینتەر میلان و سامپدۆریا شکستی خواردبوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆرێری ئیتاڵیی، لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکە لە ڕاهێنەر نیگەرانە و وای دەبینێت کە پێگەکەی تا کۆتایی وەرز مسۆگەر نەبێت.

لە ڕاپۆرتی سەبارەت بەو دەنگۆیەشدا هاتووە دوو گەڕی داهاتووی خولی ئیتاڵیی، بە ئەگەرێکی زۆر چارەنووسی گاتوزۆ دیاری دەکەن، کە هەردوو یانەکەش قورس دەبێت کاتێک لە یەکەمیاندا دەچنە تۆرین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی یۆڤی و دوای ئەوەش لە سانسیرۆ میوانداریی لازیۆ دەکات.

وەک لە “لاستامبا” ئاماژەی پێدراوە، یانەی ڕۆما چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و بە پاڵێوراوی یەکەمی دەزانن بۆ پێسپاردنی ڕاهێنەرایەتی گورەکانی پایتەخت، بەتایبەت بە ڕەچاوکردنی ئەوەی پێوەندییەکی باش لە نێوان گاتوزۆ و تۆتی و دی ڕۆسیدا هەیە.

جینارۆ ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو کرایە ڕاهێنەری میلان و شوێنی مۆنتێلای گرتەوە، لە ئێستاداپلەی چوارەمی سێریائەین و لە ململانێیەکی سەختدان بۆ گەشتنە چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو.

Back to top button