ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی نایجیری لە مردن گەڕایەوە

یاریگا
ساموئێل کالو، یاریزانی نایجیری یانەی بۆردۆی فەرەنسا لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسێی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک دڵی لە لێدان وەستا و دواتریش دڵەکەی کەوتەوە کار.

تۆرێ هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە شەوی رابردوو لە یاری نێوان هەردوو یانە، یاریزانە لاوەکەی بۆردۆ دوای تێپەڕبوونی شەش خولەک بەسەر یارییەکە، لەناکاو بەر زەوی دەکەوێت و باری تەندروستی تێکدەچێت و پاشان یاریزانەکان هەر زوو بەپەلە داوا لە تیمی پزیشکی دەکەن بە هانایەوە بێن، دوای گەیشتنی تیمی پزیشکی ئەو یاریزانە بەهۆش خۆی دێتەوە و چەند خولەکێک یاریگا جێدێڵێت.

کالو دواتر دەگەڕێتەوە و یاریگا و لە یاری کردن بەردەوام دەبێت، بەڵام راهێنەرەکەی دوای چواردە خولەک بریاریدا لە پێناو پاراستنی تەندروستی، لە یاری دەریبێنێت.

Back to top button