ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆن: دەمەوێت تا ١٠ ساڵی دیکە لێرە بمێنمەوە

یاریگا-هینوگ مین سۆن ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دڵخۆشە لە یانەکەی و دەیەوێت بۆ هەمیشە لێرە بمێنیتەوە.

سۆن لەم ماوەیەدا گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٥ درێژکردەوە و پاش بردنەوەکەی شەوی رابردوویان لە مان سیتی ، وتی “بۆیە گرێبەستەکەم نوێ کردەوە چونکە دەمەوێت نەچمە هیچ یانەیەکی دیکە و لێرە بمێنمەوە، لە تۆپی پێ نازانیت چی روودەدات رەنگە ١٠ ساڵی دیکە و زیاتریش لێرە بمێنمەوە. هەمیشە دەمەوێت بەوپەڕی رژدییەوە کار بکەم و ئاستم باشتر بکەم وەرز دوای وەرز”.

ئەستێرە کۆرییەکە تۆمارکەری تاکە گۆڵی یارییەکە بوو، لەگەڵ دەنگۆی رۆیشتنی هاری کەین یش لە یانەکە ناوبراو دەبێتە ئەستێرەی یەکەمی تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button