ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەمڕۆ داهاتووی كیلیان مباپێ یەكلا دەبێتەوە

یاریگا-

ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئەمڕۆ دووشەممە كۆبونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لەگەل كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی دەبەستێت سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەكە.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی مباپێ داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لەگەل خلێفی كردووە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی.

هەروەها بەرنامەكە ئاشكرایكردووە مباپێ داوا لە خلێفی دەكات كە دەرگای ڕۆشتنی بەرەو ڕووی ڕیاڵ مەدریددا بكاتەوە.

مباپێ ڕەتیكردووەتەوە گرێبەستەكەی لەگەل پاریس نوێ بكاتەوە كە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە بكات.

هەمان بەرنامە ئاماژەی بەوە كردووە لە كۆتا هەفتەی بازاڕی گواستنەوەدا مباپێ گرێبەست لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید واژۆ دەكات و ڕۆشتنی میسی بۆ پاریس كار لە بڕیاری هێرشبەرە فەڕەنسیەكە ناكات و بە فەرمی داوای جێهێشتنی پاریس دەكات.

هەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان لە نێویاندا ماركا و ABC دووپاتیانكردەوە كە ئەمڕۆ مباپێ داهاتووی خۆی لەگەل یانەكەی یەكلا دەكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button