ئه‌وروپائیسپانیا

برایسوەیت ڕیكۆردێكی مێژووی بەناوی خۆیەوە تۆمار كرد

یاریگا-

مارتن برایسوەیتی دانیماركی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕیكۆردێكی مێژووی بەناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە لە میانەی دەستپێكی یاریەكانی لالیگای ئیسپانیا.

مارتن برایسوەیت توانی گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەكەی لە خولەكەكانی 45+2 و 59 تۆمار بكات و هەروەها گۆڵی چوارەمیشی بۆ سێرجی ڕۆبێرتۆ درووست كرد.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان برایسوەیت یەكەم یاریزانی دانیماركیە لەمێژوودا بتوانێت دوو گۆڵ لە یاریەكی لالیگا تۆمار بكات لە سەدەی 21 دا.

وەرزی ڕابردوو برایسوەیت لە لیگانێسەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button