ئه‌وروپائینگڵته‌را

گرانترین 10 گرێبەستەكانی مانچێستەر یونایتد لە مێژوودا

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی.

ڕۆژنامەی ” زە سەن ”ی بەریتانی گرانترین 10 گرێبەستی شەیتانە سورەكان ئاشكرا دەكات و ڤاران لە ڕیزبەندی دەیەم دێت و پۆگباش لە ڕیزبەندی یەكەم.

گرانترین 10 گرێبەستی مێژووی مانچێستەر یونایتد:

  1. پۆل پۆگبا لە یوڤێنتوسەوە بۆ مانچێستەر یونایتد بە بڕی 89.3 ملیۆن پاوەند
  2. هاری ماگوایەر لە لیستەر سیتیەوە بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند
  3. ڕۆمێرۆ لۆكاكۆ لە ئێڤەرتۆنەوە بە بری 75 ملیۆن پاوەند
  4. جادۆن سانچۆ لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بە بڕی 73 ملیۆن پاوەند
  5. دی ماریا لە ڕیاڵ مەدریدەوە بە بڕی 59.7 ملیۆن پاوەند
  6. ئارۆن بیساكا لە كریستاڵ پالاسەوە بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند
  7. فرێد لە شاختارەوە بە بڕی 47 ملیۆن پاوەند
  8. برۆنۆ فێرناندێز لە سپۆرتینگ لشبۆنەوە بە بڕی 47 ملیۆن پاوەند
  9. ئەنتۆنی مارسیال لە مۆناكۆوە بە بڕی 44.5 ملیۆن پاوەند
  10. ڕافایل ڤاران لە ڕیاڵ مەدریدەوە بە بڕی 42 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button