ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تامی ئەبراهام بۆ رۆما تەنها پشکنینی پزیشکی ماوە

رۆما گواستنەوەی تامی ئەبراهامی یەکلاکردووەتەوە و تەنها پشکنینی پزیشکی ماوە بۆ گواستنەوەی فەرمی هێرشبەرەکەی چێڵسی.

ئەبراهام چانسی یاریکردنی لەگەڵ بلوز زۆر ئاستەم بوو پاش گواستنەوەی لوکاکو، یانەکەی مۆرینهۆش سوودی لەم دەرفەتە بینی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی چێڵسی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، گواستنەوەکە بەرامبەر ٤٧ ملیۆن دۆلار هاتۆتە ئەنجامدان و موچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن دۆلار دەبێت. هەروەها گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزە.

چێڵسی مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەی دەبێت لە داهاتوودا بەرامبەر بە ٩٤  ملیۆن دۆلار.

بابەتی زیاتر

Back to top button