ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن مردنی گێرد مۆلەری ئەفسانەی یانەكەیان ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەمڕۆ یەكشەممە مردنی گێرد مۆلەری ئەفسانەی یانەكەیان لە تەمەنی 75 ساڵیدا ڕاگەیاند.

بایرن میونشن لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە نووسیوویانە: بایرن و هەوادارانی ماتەمەینن بە كۆچی دوایی ئەفسانەی یانەكەیان گێرد مۆلەر كە بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 75ساڵیدا دنیای ئێمەی جێهێشت.

هەروەها نووسیوویشیانە: مۆلەر یەكێكە لە ئەفسانەكانی بایرن و تۆپی پێی ئەڵمانیا بە جۆرێك لە 607 یاریدا 566 گۆڵی تۆمار كرد لەگەل بایرن میونشن و تا ئێستاش زۆرترین گۆل لە بۆندسلیگا بە ناوی ئەوەوەیە بە 365 گۆڵ و هەروەها لە 62 یاری نێودەوڵەتیدا 68 گۆڵی بۆ ئەڵمانیا تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button