ئینگلتەرا

توخێل: چێڵسی چوارەم پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ!

تۆماس توخێل راهێنەری چێڵسی پێی وایە یانەکەی پاڵێوراوێکی بەهێز نیە بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.

بلوز پاڵەوانی پریمەرلیگ و جامی سوپەری ئەورووپابوون، هەروەها ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی پریمەرلیگ دا ٣-٠ شکستییان بە کریستاڵ پاڵاس هێنا. بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوای یارییەکە وتی

لە راستیدا خۆم بە چوارەم بەهێزترین کاندید دەبینم بۆ ناسناوەکە، پێویستە بە تێپەڕبوونی کات ئەم جیاوازییە کەم بکەینەوە بۆ سێهەم و دووهەم و یەکەم. ئەمە پریمەرلیگە و کێبڕکێیەکی زەحمەتە. پێویستە ئاستمان وەکو مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول بێت. شەرم ناکەین لەوەی بڵێین باشترینین ئەگەر باشتربین بەڵام ئەوە راستییەکەیە

گۆڵەکانی ئەمڕۆی چێڵسی لەلایەن ئەلۆنزۆ، پوڵیسیج و چالۆبا تۆمارکران.

بابەتی زیاتر

Back to top button