ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما لەگەڵ شوێنگرەوەی دزیکۆ نزیکە لە رێکەوتن

یاریگا
دوای ئەوەی ئێدین دزیکۆ هێرشبەری بۆسنیایی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت، بەرپرسانی ئەو یانەیە هەر زوو بە دوای شوێنگرەوەی گەڕان و بۆ ئەم مەبەستەش یانەیە دەیەوێت تامی ئابراهام هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بگوازێتەوە.

جانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ سێریائەی گەیشتونەتە رێکەوتن و تەنها ماوە ئەو یاریزانە رازی بێت، دەنگۆیەکیش هەیە یانە ئیتاڵیەکە ئەو یاریزانە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و ئەو پارەیەش بۆ ماوەی چوار ساڵ پێشکەشی بلوز دەکرێت.

ئابراهام تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و مەرجی یانەکەشی بۆ دەستبەرداربوونی 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button