ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

گرێبەستەکەی دیبالا نوێ نەکرایەوە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بریاربوو ئەمڕۆ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بەڵام ئەمە روینەدا و پرۆسەکە بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات، بریاربوو ئەمڕۆ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانانەکەی خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە کۆببنەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا و جارێکی دیکەش پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبوو.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، دوای گەڕانەوەی ئالێگری وەکو راهێنەری یۆڤێنتۆس، دیبالا دڵنیایە لە مانەوەی گرێبەستەکەی و یانەکەشی ئامانجیانە پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو، ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button