ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلبا قوربانیەكی نوێ بۆ بارسێلۆنا دەدات

یاریگا-

جۆردی ئەلبای ئیسپانی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی قوربانیەكی نوێ بۆ بارسێلۆنا دەدات بۆ هاوكاریكردنی یانەكەی تا لە قەیرانی دارایی ڕزگاری بێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی سەرچاوە نزیكەكان لە جۆردی ئەلبا دووپاتیانكردەوە یاریزانەكە ڕازی بووە بە دواخستنی وەرگرتنی نیوەی موچەكەی لەم وەرزەدا.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە یاریزانەكە پێشتر ڕەزامەندی نیشانداوە كە 10 ملیۆن یۆرۆ لە موچەكەی دوابخات بۆ 2025 كاتی بەسەرچوونی گرێبەستەكەی ، هەروەها ڕازی بووە بە كەمكردنەوەی موچەكەی بەڕێژەی %12.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button